حکومەت جەژنانە دەدات بە هاوڵاتیانی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا داوای لەسەرجەم پێکهاتەکانی وەزارەتەکەی کرد بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە بڕێک هاوکاری دارایی پێشکەش بەچەند چین و توێژێکی کۆمەڵگا بکەن.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە، “لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، تیمێک لەوەزارەت پێکدەهێنرێت بەمەبەستی بەخشینی هاوکاری دارایی بەبڕی 250 هەزار بۆ ئەو کەسانەی لەخانەی بێسەرپەرشتان و بەساڵاچووان و ناوەندەکانی تایبەت بەشێرپەنجەی منداڵان لەپارێزگای بەسڕە دەژین”.

بڕیارە رۆژی سێشەممە 11ی ئایار لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەقفی سوننی عیراقی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا