پۆڵەتیک پرێس
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی گەڕان و هەڵکەندن لە پارێزگای ئەنبار لە خوارووی عێراق بۆ گەیشتن بە نەوت و گاز دەستیپێکرد.
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەرنامەی ستراتیژی وەزارەت لە بواری وەبەرهێناندا بریتیە لە دۆزینەوەی نەوت و گاز لە پارێزگای ئەنبار بەجۆرێک سامانەکەی بە ملیارێک مەتری چوارگۆشە مەزەندە دەکرێت.
لایخۆیەوە، نەشوان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی ئەو کۆمپانیایەی بەدوای نەوت و گازدا دەگەڕێت رایگەیاند، عێراق چەندین خەزێنەی گەورەی گاز لەخۆدەگرێت، ئەنباریش یەکێکە لە میحوەرەکانی گاز لە وڵاتدا بۆیە گرنگی پێدراوە.
باسی لەوەش کرد، دەستپێکردنی ئەم ئۆپراسیۆنە لەدوای پاڵپشتی دەوڵەت دێت بۆ پارێزگا ئازادکراوەکان و زیادبوونی داوای ناوخۆیی و جیهانی بۆ گاز.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا هیچ کێڵگەیەکی نەوت و گاز لە پارێزگای ئەنبار بوونی نییە بەڵام پێشبینی دەکرێت یەکێک بێت لە دەوڵەمەندترین پارێزگاکانی عێراق لەڕووی گاز و نەوتەوە.