ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی واژوویان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لەحەلبوسی كردووە

پۆڵەتیك پرێس:
بەرەی عێراقی، كە ئوسامە نوجێفی سەركردایەتی دەكات ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی ئاشكراكرد، كە واژوویان بۆ لابردنی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كردووە.

بەپێی بەیاننامەیەكی بەرەی عێراق، تائێستا توانیویانە 140 واژووی پەرلەمانتاران كۆبكەنەوە، بۆ ئەوەی متمانە لەمحەمەد حەلبوسی بسەنرێتەوە.

هەر بەپێی بەیاننامەكە، پەرلەمانتارانی بەرەی عێراقی، دەوڵەتی یاسا، هاوپەیمانی فەتح، هاوپەیمانی سائیروون، واژوویان لەسەر نووسراوی لەكارخستنی حەلبوسی كردووە.

هاوكات بەپێی قسەی سەركردەیەكی بەرەی عێراقی، كە لێدوانی بۆ میدیای عێراقیداوە، دیالۆگەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی لایەنەكان بگەن بەرێككەوتن بۆ دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی.

بەرەی عێراقی هەفتەی داهاتوو داواكارییەكی فەرمی پێشكەش بە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد، بۆ لابردنی حەلبووسی لە كارەكەی، ئەوەش بەهۆی ناڕازیبوونیان لەسیاسەتەكانی ناوبراو.

پۆستی سەرۆكی پەرلەمان چەند ساڵێكە پشكی سوننەكانەو ماوەیەكە لەسەر بەرێوەبردنی پۆستەكە كێشە لەنێوان لایەنە سیاسییە سوننەكان دروست بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا