خۆپیشاندانەكەی بەغدا درێژكراوە خۆپیشاندانەكانی رابردووە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی بەغدا درێژكراوە خۆپیشاندانەكانی رابردووە، چونكە تا ئێستا داواكاری خۆپیشاندەران بەدی نەهاتووە.

بەهار مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی شاری بەغدا درێژكراوەی خۆپیشاندانەكانی رابردووە، چونكە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران نەهاتووەتە دی.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: ئامانجی ئەوان تەنها هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی كۆمسیۆنی پێشتری هەڵبژاردنەكان نەبوو، كە لەبری ئەو كۆمسیۆنە بە میكانزمێكی ناڕاست كۆمسیۆنێكی نوێ‌ دابنرێتەوە، لەسەر بابەتی هەڵبژاردنیش پێشبینیەكان پێمان دەڵێن هەڵبژاردنی پێشوەختە جیاوازیەكی ئەوتۆی نابێت لە رووی ئەنجامدانی ساختەكاریەوە.

باسی لەوەشكرد، هاوكات بكوژانی خۆپیشاندەران تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە و نەگیراون و رادەستی یاسا نەكراون.

روونیشیكردەوە، لەلایەكی دیكەوە پێدەچێت ئەم خۆپیشاندانانە دەستی ئەو هێز و لایەنانەی تێدابێت كە لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەدانین و ترسیان هەیە وەكو پێویست دەنگ نەهێنن.

لە كۆتایی ساڵی 2019 خۆپیشاندانی جەماوەری لە شاری بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراق بەڕێوەچوو، دژی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی وڵات لە ئەنجامدا كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی هەڵوەشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا