پرۆژە یاسای قەرز پەسەند كراو 320 ملیار دینارەكەی هەرێمیش بڕا

پۆڵەتیك پرێس

دواجار پەرلەمای عێراق بەدەنگی زۆرینەی ئەندامانی و بێ بوونی پشكی هەرێم پرۆژە یاسای قەرزی تێپەڕاند.

بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، بەتێپەڕاندنی پرۆژە یاساكە بەوشێوەیە 320 ملیار دینارەكەی هەرێم بڕاوەو بێ دیاریكردنی پشكی هەرێم پرۆژە یاساكە تێپەڕیووە.

باسی لەوەشكردووە، پرۆژە یاسای قەرز بە دەنگی بەزۆرینەی پەرلەمانتارانی شیعە و سونە پەسەند كراوەو كوردیش بایكۆتی كۆبونەوەكەیان كردووە.

بەختیار شاوەیس دەشڵێت، “نوێنەرانی كورد لە بەغدا هیچ درێخییەكمان نەكرد، با ئەوانەی ئیدارەی هەرێم دەدەن و هەڵگری ئەم سیاسەتە شكستخواردوەی نەوتن، فەرموون چارەسەری بكەن و موچەی خەڵك دابینبكەن”.

لە ماوەی رابردودا پرۆژە یاسای قەرز زۆرترین مشتومڕی لەنێوان پەرلەمان و حكومەت لێكەوتەوتەوە، حكومەتی عێراق رایگەیاند تا ئەو پرۆژە یاسایە پەسەند نەكرێت ناتوانن مووچە دابەش بكەن.

هاوكات لەم دوایەشدا پشكی هەرێم لە پرۆژەكەدا ناكۆكی لەنێوان نوێنەرانی كوردو لایەنە شیعەكان دروستكرد، هەندێك لە شیعەكان داوایانكرد هەرێم رۆژانە 480 هەزار بەرمیل نەوت و داهاتی نا نەوتیش رادەستی سۆمۆ بكات، لەبەرامبەریشدا بەغدا تەنها 320 ملیار رەوانەی هەرێم بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا