VAR لە پریمەرلیگ زۆر خراپە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كیس هاكیت سەرۆكی پێشووی لیژنەی داوەرانی ئینگلتەرا ڕەخنەی توند ئاراستەی سیستەمی تەكنەلۆجیای داوەری یاریدەدەری ڤیدیۆیی دەگرێت لە هەمان كاتیشدا ڕەخنەی توندتر ئاراستەی داوەرانی پریمەرلیگ دەكات.

ئەو داوەرە ناودارەی پێشووی ئینگلتەرا كە خۆی یەكێك بوو لەوانەی سیستەمی هێڵی گۆڵی خستە نێو یارییەكانی پریمەرلیگەوە ئاشكرای كرد: (سیستەمی ڤار لە هەسارەیەكە و داوەرانیش لە هەسارەیەك دۆخەكە زۆر خراپە چ بۆ یارییەكان چ بۆ تەواوی پریمەرلیگ داوەر دەبێت خاوەنی كەسێتی و بڕیاری خۆی بێت ناكرێت تۆپێك بەر دەستی یاریزانێك كەوت چەند خولەكێك بكوژرێت پێوەی ئەمە ڕاست نییە ئێستا ڕوون و ئاشكرایە ئەو سیستەمە و پریمەرلیگ پێكەوە ناگونجێن یان دەبێت هاوتای یەكتر بكرێنەوە یاخود دەبێت لاببرێت، چونكە زیانی زیاترە و دڵەڕاوكێی زۆری دروست كردووە لە نێو خولەكەدا).

ناوبراو وتیشی: (سەیرە لە ئینگلتەرادا ئێستا داوەران نەماون سەردەمانێك كە من داوەر بووم و دواتریش كە خۆم بوومە سەرپەرشتیاری داوەران دەمان توانی باشترین داوەران بۆ پریمەرلیگ ئامادە بكەین بەو پێیەش كە داوەرانمان لە پریمەرلیگ سەردەكەوتن ئیتر یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا و تەنانەت فیفاش زۆر بە باشی ئاماژەیان بۆ دەكردن و پلەی باڵایان پێ‌ دەدان، بەڵام لە ئێستادا داوەران ملیۆنەها بە دەست دەهێنن و ئاستیشیان زۆر خراپە بوونەتە زیان بۆ خولی پریمەرلیگ تەنانەت ئێستا تەماشا بكەیت لە سەر ئاستی ئەوروپاش داوەرێكی وامان نییە كە بتوانین بڵێن لە ئاستی داوەرە ئەڵمانەكان یان ئیتاڵییەكان دایە).

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا