پاش نمایشەكەی بەرشەلۆنە نۆرەی ڕیاڵە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو بە نیو یاری میسی نماییشی تواناكانی خۆی بۆ كومان و بۆ تەواوی بەرشەلۆنەییەكان كردەوە و توانی بە كومانیش بڵێت بە بێ‌ دەنگی كە ئەو یاریزانی ئەوە نییە یەدەگ بێت بەڵكو دەبێت ئەو هەر یاری بكات هەر بۆیە بە نیو یاری توانی 2 گۆڵ لە كۆی 5 گۆڵەكەی بەرشەلۆنە تۆمار بكات و ئەسیستێكیش بكات بە بێ‌ ئەوەی قاچی بەر تۆپەكەش بكەوێت.

هەر لەو یارییەدا بەرشەلۆنە زیانێكی گەورەی بەركەوت بە پێكانی یاریزانی لاو ئەنسۆ فاتی بەوەش ئەو یاریزانە بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

ئەمشەو نۆرەی ڕیاڵ و یاریزانەكانی زیزۆیە كە دوو هاوڕێیان بە هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە لەگەڵیان نابن كاتێك دەبنە میوانی یانەی شەمشەمە كوێرەكانی ڤالەنسیا.

ڕیاڵ بە بێ‌ كاسمیرۆ دۆخی خراپ دەبێت و دەبێت زێدان كاری تەواوی بۆ بكات تا كێشەكانی هێڵی ناوەندی چارەسەر بكات هاوكات لەگەڵ كاسمیرۆ كە كەس ناتوانێت جێگەی پڕ بكاتەوە ئیدن هازاردیش بە هەمان شێوە یاری ناكات بە هۆی كۆڕۆناوە ئەویش یاری ناكات بەرامبەر ڤالەنسیا.

ئەنجامی یارییەكانی شەممە
هویسكا 1 X ئەیبار 1
بەرشەلۆنە 5 X بیتێس 2
سڤیلیا 1 X ئۆساسۆنا 0
ئەتڵەتیكۆ 4 X قادیش 0

یارییەكانی یەك شەممە
خیتافی X ڤیاڕیاڵ
سۆسیداد X گرانادا
ڤەلەد وەلید X بلباو
لیڤانتی X ئالاڤێس
ڤالەنسیا X ڕیاڵ                 سەعات 11 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا