كلاسیكۆیەك بۆ زیدان

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا بەشی یەكەمی كلاسیكۆی تۆپی پێی وڵاتی ئیسپانیا بە كۆتا هات لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدریدی میوانی بە بردنەوەی یانە شاهانەكەی مەدرید.

یارییەكە لوتكەی هەفتەی 7 ی لالیگا بوو كە تیایدا بەرشەلۆنە بە دۆخێكی باشتر لە ڕیاڵەوە چووە نێو یاریگا پاش بردنەوەی نیوەندی هەفتەی ڕابردوو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و دۆڕاندنی ڕكابەرەكەی، بەڵام دۆخەكە تەواو جیاواز بوو هەر لە سەرەتاوە وەك ئەوەی یاریزانانی ڕیاڵ لای خۆیان بڕیاریان دابێت ئەم یارییە بە هەر شێوەیەك بێت ببنەوە و پێشكەش بە ڕاهێنەر زەینەدین زێدانی بكەن تەنانەت سێرجیۆ ڕامۆسی كاپتنی یانەكە بە پێكانیشەوە یاری كرد و مەزنترین ئاستیشی پێشكەش كرد.

گێمی یەكەمی یارییە لوتكەی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو یانە بوو تیایدا ڕیاڵ لە ڕێگەی ڤاڵڤێردییەوە لە خولەكی 5 گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد، بەڵام ئانسۆ فاتی لە خولەكی 8 یارییەكەی گەڕاندەوە خاڵی یەكسانی و گێمەكەش هەر بەو ئەنجامە بە كۆتا هات.

گێمی دووەم تەواو جیاواز بوو ڕیاڵ بە گوڕو تینێكی ترەوە گەڕایەوە نێو یاریگا و بەرشەلۆنەش بێ‌ هۆش و ئاگای لە خۆی نەبوو تا لە خولەكی 63 VAR فیكەی پیناڵتی بە داوەری یارییەكە لێدا بۆ ڕامۆس كە هەر خۆشی گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی پێ‌ تۆمار كرد و ڕیاڵی لە یارییەكەدا پێشخست.

ئیتر یارییەكە بە تەواوەتی كەوتە نێو قاچی یاریزانەكانی ڕیاڵەوە كە توانییان بە گۆڵی 3 و دڵنیایی یەكلای بكەنەوە و كۆتاییان بە كلاسیكۆ هێنا لە بەرژەوەندی خۆیان بە ئەنجامی 3 – 1 بەمەش ڕیاڵ بە تەواوەتی لە پێشەنگی خولەكە مایەوە بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ و بەرشەلۆنەش كەوتە پلەی 10 ی ڕیزبەندییەوە لە كۆكردنەوەی تەنها 7 خاڵ.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا