ئالابا ئاگای لە هیچ نییە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

بینی زاهافی بەڕێوەبەری كاروبارەكانی داڤید ئالابای نەمساوی یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیا باس لە بەڕێوەچوونی گفتوگۆكانی نێوان بایرن و سەركارەكەی دەكات و بە تەم و مژاوی ناوزەندی دەكات.

بۆندەكەی ئالابای تەمەن 28 ساڵ لەگەڵ یانەی باڤاری هاوینی ئەمساڵ بە كۆتا دێت و گفتوگۆكان لە مێژە لەو بارەیەوە دەستی پێ‌ كردووە، بەڵام زاهافی و ئیدارەی بایرن كێشەی زۆر كەوتۆتە نێوانیانەوە بەڕێوەبەرەكەی كاروباری یاریزانەكە پێی وایە دەبێت ئالابا بۆندێكی باشتری پێشكەش بكرێت دەنا یانەكە جێ‌ دەهێڵێت بە تایبەت كە لە ماوەی ڕابردووشدا ئالابا خۆی ئاشكرای كرد بوو كە دەخوازێت تاقی كردنەوەیەكی نوێ‌ لە ژیانی پیشەگەریانەی پاش بایرن بكات بە تایبەتیش حەزی بە یاری كردن بوو بۆ بەرشەلۆنە یاخود ڕیاڵ مەدرید.

لە لایەكی ترەوە لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی بێڵد ئۆلی هۆنێس سەرۆكی فەخری یانەی بایرن هێرشی توندی كردە سەر بەركارەكەی ئالابا و بە جۆرە ماسییەك شوبهاندی كە تێربوونی نییە بەو پێیەی ناوبراو داوای بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی بۆ خۆی كردووە لە پای هەوڵەكانی بۆ نوێ‌ كردنەوەی بۆندی بەرگریكارە نەمساوییەكە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە ئالابا لە نوێترین لێدوانیدا بۆ بێڵد دەڵێت: (تووشی سەرسامی و شۆك هاتم بە بیستنی ئەو هەموو ڕاپۆرت و هەواڵانەی لە بارەی منەوە بڵاو كرانەوە هیچی ڕاست نییە و پەیوەندی دوور و نزیكی بە من و بیرو بۆچوونم لە یانەكەمدا نییە).

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا