پۆڵه‌تیك سپۆرت
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فه‌ره‌نسی له چه‌ند رۆژی پێشوو پێكهاته و باشترین یاریزانه‌كانی جیهانی دیاریكرد، كه ئه‌م ده‌ستنیشانكردنه له رێگه‌ی (140) رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی جیهانییه‌وه بوو.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی پێكهاته‌كه ئه‌وه زۆربه‌ی رۆژنامه و پێگه جیهانییه‌كان ده‌ستیانكرد به وه‌رگرتنی لێدوانی یاریزان و ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی گۆڤاره فه‌ره‌نسییه‌كه‌بوون. یه‌ك له‌وانه كه‌ریم بنزیمای هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی و گۆڵكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدبوو.
پرسیار له كه‌ریم كرا ناوی له پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كاندا نییه بۆ؟
كریم وتی:
“راسته ناوی ئێمه له‌وێدا نییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه ناوی ئێمه‌ی تێدانییه، چونكه له تۆپی پێدا بوونمان هه‌یه”.