پۆڵه‌تیك پرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌یرانی ئابووریی عێراق هانیانده‌دات بیر له‌داهاتوو بكه‌نه‌وه به‌بێ پشتبه‌ستن به نه‌وت.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌سره ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند، “ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی ئێستا عێراق پیایدا تێپه‌ڕده‌بێت هانمانده‌دات بیر له‌داهاتوو بكه‌ینه‌وه و ئابوورییه‌كی ڕاسته‌قینه بنیات بنێین، كه پستبه‌ستنی ته‌واومان به نه‌وت نه‌بێت”.
كازمی له‌به‌سره پڕۆژه‌یه‌كی غازی به‌سه‌ركرده‌وه و وتی “ئه‌و پڕۆژه‌یه سیاسیه‌تێكی نوێ بۆ گه‌شه‌پێدانی دوورمه‌ودا بۆ عێراق به‌دیده‌هێنێت”.
قسه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌كاتێكدایه تا ئێستاش عێراق 90%ی خه‌رجییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر داهاتی نه‌وته و نه‌یتوانیوه داهاتی جێگره‌وه دروستبكات، دۆخی ئابووریی عێراق ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و حكومه‌ت ده‌سته‌وه‌ستان بووه له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی له‌واده‌ی خۆیدا.