پارتی هێزێكی زۆر رەوانەی دینارتە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەیەكی پێشمەرگەی پارتی لەسنوری دهۆك رایگەیاند، ژمارەی هێزەكانیان لە سنوری دینارتە زیاتر كردووەو لەحاڵەتی ئامادەباشیدان.

جەمال سیاری فەرماندەی پێشمەرگە لە پارێزگای دهۆك بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەوان پێشتریش بنكەی سەربازییان لە دینارتە هەبووە، بەڵام لەئێستادا ژمارەی هێزەكەیان زیاتر كردووە.

وتیشی، “لەنێوان ئێمە و پەكەكە هیچ شەڕو پێكدادلانێك نەبووە، تەنها ئەو هێزەی لەوێن كە سەر بە رۆژئاوای كوردستانن ژمارەیەك تەقەیان كردووە، ئەوەش بۆ سەلماندنی بوونی خۆیان لەسنورەكە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، بۆ روبەروبوونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێك كە لەنێوان هەردوولا رووبدات.

زیادكردنی ئەو هێزە دوای رێككەوتنی حكومەتی عێراق‌ و هەرێمی كوردستان دێت كە لەبارەی ئاسایكردنەوەی دۆخی قەزای شنگال ئەنجامیاندا.

لەئێستاشدا پارتی و سوپای عێراق ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی ئەو هێزانەی لە پەكەكەوە نزیكن لەو سنورانە دووریان بخەنەوە، بەجۆرێك كە دەبێت لە خاكی عێراقدا نەمێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا