پارتی داوای یەك لیستی لەلایەنە كوردییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان داوا دەكات، كورد لەناوچە دابڕێنراوەكان بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكەن.

ئەو داواكارییەی پارتی دیموكراتی لەمیانی سەردانی شاندێكی حیزبەكە بۆ شاری سلێمانی‌و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بووە، كە بڕیارە ئەو كۆبوونەوانە بەردەوام بن.

رۆژی یەك شەممە 17ی كانوونی دووەم، شاندی پارتی سەردانی شاری سلێمانیان كردو لەگەڵ شاندی كۆمەڵی ئیسلامی‌و حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی شاندی پارتی لە گەڵ حیزبی سۆسیالیست، كاكەمین نەجاڕ رایگەیاند، وەك پارتی دەستپێشخەریمان هەبووە لەپێناو ئەوەی دەنگی كورد لەناوچە دابڕاوەكان نەفەوتێت، پێمان باشە بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردن بكەین.

دەربارەی لامەكەزی كارگێڕی، ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، لە كابینەی نۆی حكومەت رێككەوتنمان لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان هەیە تایبەت بە لامەركەزی كارگێڕی و پێمان باشە دەسەڵاتی زیاتر بدرێت بە پارێزگاكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 6ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردن بكرێت، بەڵام ئەگەر هەیە هەڵبژاردنەكە بۆ كۆتایی ئەمساڵ دوابكەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا