پارتی بەبێ هاوپەیمانی لایەنەكان بەشداری هەڵبژاردن لەناوچە جێناكۆكەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی عێراق لە سنووری ناوچە جێناكۆكەكان بەبێ بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەكان بەشداری هەڵبژاردن دەكات.

عەدنان كەركوكی، ئەندامی سەركردایەتی كەركوك گەرمیانی پارتی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەکەی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبچێت بەشداری دەکەین بەڵام هیچ رێككەوتن وهاوپەیمانییەتییەكمان لەگەڵ لایەنەكوردییەكان بەتایبەت لەكەركوك نەكردووە.

وتیشی،” راستە هەڵبژاردنەكان لەسەرئاستی بازنە ئەنجام دەدرێت بەڵام بەهۆی داخوازی زۆری لایەنەكوردییەكان بۆ دیاری كردنی كاندیدەكانیان نەیهێشتووە هاوپەیمانی ئەنجام بدرێت”.

هاوكات خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند،پارتی لەسنوری مادەی 140 هاوپەیمانی دروستناكات بەم نزیكانەش  ناوی كاندیدەكانی خۆی بۆکۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەنێرێت.

كەركوك لە سێ بازنەی هەڵبژاردن پێك دێت بەجۆرێك گەڕەكە كوردیەكان پێنج كورسی، قەزای حەویجە سێ كورسی، گەڕەكە تێكەڵاوەكان چوار كورسیان بۆدانراوە واتە كەركوك 12 كورسیە و یەك كورسی كۆتاش بۆ مەسیحیەكان دانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا