حەلبوسی‌و لایەنە كوردییەكان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس:
پەرلەمانتارانی كورد لەفراكسیۆنەكانی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی لەسەر دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیان كرد.

سەرچاوەیەك لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پۆڵەتیك ئاشكرایكرد، كە رۆژی شەممە 24ی تشرینی یەكەم، پەرلەمانتارانی كوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی كۆبوونەوەیان كردووە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، كۆبوونەوەكە بەمەبەستی تاوتوێكردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق‌و چۆنییەتی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردنە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیاربوو لەكۆبوونەوەی رۆژی شەممە، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن بدات، بەڵام بۆ گەیشتنە رێككەوتنی لایەنەكان دەنگدانەكە دواكەوت‌و بڕیارە لەو بارەوە فراكسیۆنەكان چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدەن.

بڕیارە لە شەشی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەبچێت‌و لەئێستادا لایەنەكان كێشەیان لەسەر چۆنییەتی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان هەیە، بەتایبەتی پرسی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردنە.

دواین هەڵبژاردن لە 12ی ئایاری 2018 بەرێوەچوو، كە ئەوكات بەدابەشكردنی بازنەكان لەسەر ئاستی پارێزگاكان هەڵبژاردنەكە ئەنجامدراو ئێستا كار بۆ ئەوە دەكرێت، دابەشكردنی بازنەكان لەسەر ئاستی قەزاكان بێت‌و بەشێك لەلایەنەكان بەو سیستەمە رازی نین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا