كوردستان تووشی داخورانی مرۆیی هاتووە

یەكێك لە “بنەما خراپەكانی” دەوڵەتداری ئەوەیە تۆ بێباك ببیت بەرامبەر كۆچی ئەو توانا مرۆیەیی لەبەردەستدایە، جا ئەمە لە بچوكترین دامەزراوەی ئابووری و دارایی تا كۆی دامەزراوەكانی دیكە درووستە، چونكە ئەو كادرە یان توانا مرۆیەیی تۆ پاڵپشتی دارایی و مرۆیی پێشكەش دەكەیت ئەگەر بەگریمانە كەسێك “لەماوەی ساڵیكدا ١٠ هەزار دۆلارت پێدابێت وەكوو مووچە، ئەوا ئەوەندەشت لەڕووی مەعنەوییەوە خەرج كردووە، تاوەكو شیانی هەبێت بۆ دامەزراوەكە یان ئەو پێگەیی كە تێدایە، بۆیە نەمانی ئەو كەسە لەو شوێنە یان كۆچكردنی زیانی گەورە دروست دەكات و ئاساری خراپ جێدەهێڵێت لەسەر دامەزراوەكەت.

ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەلایەوە جێگەی نیگەرانی نیە، ئەم خاڵەیە، لەهەرێمێكی بچوكی شەش ملیۆن كەسیدا، كوردستان لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا گەشەیەكی بەرچاووی هەیە لەتوانای مرۆیدا، واتە كادری پیشەیی لەوانەش (دكتۆر و ئەندازیار) زۆر لەكۆمەڵگاكاد هاتوونەتە پێشەوە پارەیەكی زۆری حكومەت و كۆمەڵگا لە پێگەیاندنی ئەم توانایانەدا بەخەرج چووە، بەڵام لە ٢٠١٤ وە هەزاران كەس لەو پیشەگەرانە چوونەتە دەرەوەی وڵات و كۆچیان كردووە، واتە خەرجیەكانیان لەسەر كۆمەڵگای ئێمە بووە بەرهەمەكانیان بۆ كۆمەڵگای دەرەوە بووە، ئەمە خەتای ئەوان نیە كە رێز لە پیشەكانیان ناگیرت ناچار دەچنە دەرەوەی وڵات، بەڵكو خەتای حكومەتە كە بەهۆكاری نەزانی و گەندەڵیەوە ناتوانێت پیشەگەرانە دەوڵەتداری بكات رێز لەو توانایانە بگرێت.

بۆیە زۆر گرنگە پەرلەمانی كوردستان، لەم پرسەدا هەڵوێستی هەبێت، ئەو هەموو گەنجە وڵات بەجێدەهێڵن، كوردستان وێران دەبێت، بە١٠ ساڵی دیكەش ئەم توانایانە دروست نابنەوە، تكایە خەمێكی لێ بخۆن، كۆمەڵگا تووشی داخوران دێت.

وریا حوسێن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا