پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دەخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی نوسراوی پەرلەمانیان لەبارەی پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی داوەتەوەو دەخرێتە بەرنامەی كارەوە.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەڵامی نوسراوەكەیان لەبارەی پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرو وەزیری دارایی بۆ گەڕاوەتەوە ئەوانیش بابەتی پرساندن دەخەنە بەرنامەی كارەوە.

پێشتر بابەتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت پارتی نیگەران كردو فشاری خستە سەر لایەنەكان بەوهۆیەوە عەلی حەمە ساڵح بەهۆی نەكشانەوەی واژۆكەیەوە دەستی لە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كێشایەوە، هەروەها پارتی، یەكگرتووی ناچار بەوەكرد دەست لە پۆستەكانی حكومەتی خۆجێی دهۆك هەڵبگرێت.

هەر بەهۆی ئەو فشارانەشەوە لەماوەی رابردودا، مەسرور بارزانی بۆ ئەوەی كۆتایی بەبابەتی پرساندن بهێنێت خۆی داوایكرد پەرلەمان دانیشتنێكی بۆ رێك بخات.

بەڵام سەرەڕای چوونی بۆ پەرلەمان، 23 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكان سووربوون لەسەر داواكەیان و جارێكی دیكە داوایانكرد مەسرور بارزانی و جێگرەكەی و وەزیری دارایی لەبارەی هەندێك بابەتەوە سەردانی پەرلەمان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا