یاداشتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرا

پۆڵەتیك پرێس

یاداشتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرا، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆش پێویستە مەسرور بارزانی لەماوەی هەفتەیەكدا بچێتە پەرلەمان.

بەشێك لەو پەرلەمانتارانەی واژۆی پرساندنەكەیان كردووە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، یاداشتی پرساندنی سەرۆكی حكومەتیان رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە.

ئەوەش دەخەتەڕوو، ماوەی چەند رۆژێك بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی و واژۆنەكردنی لەلایەن ٢٣ پەرلەمانتارەوە دواكەوتبوو.

لەوبارەوە، عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵیش وتی، “داوامان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە داواكارییەكەی سەرۆكی حكومەت وەك میوانداری كە پەرلەمانتاران پرسیاری لێناكەن لەگەڵ یاداشتی پرساندنەكەدا دوو كاتی جیاوازیان بۆ دیاریبكات”.

لەماوەی رابردوودا ٢٣ پەرلەمانتار واژۆیان كرد تاوەكو سەرۆكی حكومەت بچێتە پەرلەمان و لەبارەی پرسی دواكەوتن و لێبڕینی موچە و خراپی دۆخی خەڵكەوە پرسیاران ئاڕاستە بكەن.

بەهۆی ئەو فشارانەشەوە سەرۆكی حكومەت داوای كرد پەرلەمان دانیشتنێكی بۆ رێك بخەتن تاوەكو لەبارەی پرسی رێككەوتن و گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەغدا وتارێك پێشكەش بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا