فراكسیۆنی كۆمەڵ: بەنوسینەوەی دەستور بەشێك لە كێشەكان چارەسەر دەبن

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان بەپێویستی دەزانن دەستوری هەرێم بنوسرێتەوەو بەهۆكارێكی گرنگی دەزانن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لە كوردستاندا هەن.

عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێشتریش لەگەڵ ئەوە بوون هەرێمی كوردستان خاوەنی دەستوری خۆی بێت، چونكە بەبوونی دەستور بەشێك لەو كێشانەی هەن چارەسەردەبن.

وتیشی، “ئەو لیژنەی بۆ نوسینەوەی دەستور دادەنرێت پێویستە بزانین كێن، هەندێ‌ بابەتی گرنگ هەن لە دەستوردا دەبێت بزانین بە كام ئاقاردا دەبرێن”.

پێشتر زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو رێككەوتنێكیان لەگەڵ لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەت هەیەو كۆمەڵێك خاڵ هەیە كە جەختیان لەسەر دەكەنەوە بۆ جێبەجێكردنییان، گرنگترینیان لەم وەرزەی یاسا داناندا بریتیە لە كاراكردنەوەی لیژنەی نوسینەوەی دەستور بۆ ئەوەی رەشنوسی دەستور ئامادە بكرێت و لە خولی پێنجەمی پەرلەمان هەرێم ببێت بە خاوەنی دەستور.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا