پۆڵه‌تیك پرێس:
هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 1992 دامه‌زراوه و دواى تێپه‌ڕبوونى پێنج خولى په‌رله‌مان، تا ئێستا نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نی ده‌ستوورى خۆى.
بۆ یه‌كه‌م جار په‌رله‌مانی كوردستان له خولی یه‌كه‌می خۆیدا به بڕیاری ژماره (26) له 11/7/2002 پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی خسته ڕوو، ئه‌م پرۆژه‌ی ده‌ستووره له (78) به‌ند پێك هاتبوو، كه تێیدا باس له هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری و پێكهاته و تایبه‌تمه‌ندی و ئه‌ركه‌كانیان ده‌كات، ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌رگیز نه‌خرایه به‌ر ڕیفراندۆم بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن و هه‌ر له چوارچێوه‌ی پرۆژه و له دووتوێی كۆمه‌ڵه یاسا و بڕیاره‌كانی په‌رله‌ماندا مایه‌وه.
جارێكى دیكه په‌رله‌مانی كوردستان به بڕیاری ژماره (5) له 8/9/2005 لیژنه‌یه‌كی كاتیی پێك هێنا بۆ پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ڕۆشناییی پرۆژه‌ی ده‌ستووری عێراق، كه ئه‌م لیژنه‌یه له (18) كه‌س پێك هاتبوون ئه‌م لیژنه‌یه، سه‌ره‌نجام توانی پرۆژه‌ی نوێی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ئاماده بكات، كه له (122) به‌ند پێك هاتبوو، پاشان په‌رله‌مانی كوردستان، له دانیشتنی ڕۆژی 24/6/2009 پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی به (95) ده‌نگ له كۆی (96) ئه‌ندامی ئاماده‌بووپه‌سند كرد.
دوا به دوای ئه‌مه‌یش، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ژماره (8)ی ساڵی 2009ي ده‌ركرد، كه تێیدا وێڕای په‌سندكردنی پرۆژه‌ی ده‌ستووره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له ڕۆژی 25/7/2009 ڕاپرسی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستووره‌كه بكرێت.
دواتر كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به نووسراویان ژماره (خ/9/1340) پۆزشیان هێنایه‌وه، كه له توانایاندا نییه له ڕێكه‌وتی 25/7/2009 ڕاپرسی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه‌بوو پرۆژه‌ى ده‌ستوور نه‌خرایه راپرسییه‌وه خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان خولى پێنجه‌مى راسپارد بۆ په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌ى ده‌ستوور.
شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: ده‌ستوور یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ئه‌و لار و وێرییه‌یه له حوكمڕانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه له ده‌ستووردا هه‌موو ئه‌مانه یه‌كلایى ده‌بنه‌وه وه‌ك پرسى بڕواكان و مافه‌كان و كه‌مینه‌كان و ئابورى و پرسه گرنگه‌كانى دیكه كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌نددیان به ژیانى خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، به‌داخه‌وه ئه‌م سوپا زه‌به‌لاحه گه‌نده‌ڵه‌ى له هه‌رێمدا هه‌یه دژى دامه‌زراوه‌یى و ده‌ستوورن و رێگرى ده‌كه‌ن له‌وه‌ى پرۆژه‌ى ره‌شنووسى ده‌ستوور په‌سه‌ند بكرێت.
له خولی چواره‌می په‌رله‌مان یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2015یاسای ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان-عێراق بۆ ڕاپرسی له 23/4/2015 ده‌رچوو به‌پێی به‌ندی (2) له یاساكه، په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كی نوێی بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور دانا، كه له (21) ئه‌ندام پێك هاتبوون و ده‌كرا ئه‌ندامانی لیژنه‌كه له‌ناو په‌رله‌مان یان ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بن هه‌روا به‌پێی به‌ندی (3)، ئه‌م لیژنه‌یه (90) ڕۆژ كاتیان بۆ دانرا بۆ نووسینه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی نوێی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا ته‌واو نه‌بوو، ده‌كرێ بۆیان نوێ بكرێته‌وه. به‌گوێره‌ی به‌ندی (5)، كۆی پرۆژه‌ی ده‌ستوور ده‌بێ به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سند بكرێت.
ئه‌م لیژنه‌یه، له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یییه جۆراوجۆره‌كان پێك هاتبوو و له 20/5/2015 ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد، به‌ڵام له 20/8/2015 ماوه‌كه‌ی كۆتایی هات و نه‌یتوانی له ماوه‌ی (90) ڕۆژی دیاریكراودا كاره‌كانی خۆی ته‌واو بكات.
زانا رۆستایى ئه‌ندامى لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى 2009 كه ئۆپۆزیسۆن په‌یدا بوو كۆمه‌ڵێك تێبینینان له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ده‌ستوورهه‌بوو داوایان كرد پێداچوونه‌وه به‌و بڕگانه‌دا بكرێت كه تێبینییان له‌سه‌ر هه‌بوو له‌وانه سیستمى حوكمڕانى و ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم و رێكسختنه‌وه‌ى هێزه چه‌كداره‌كان و ماف و ئازادییه سیاسییه‌كان.
زانا رۆستایى وتیشى: له‌سه‌ره‌تادا بڕیاربوو له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌كى كه‌م تێبینى هه‌بێت به‌ڵام دوایى له‌سه‌رجه‌م بڕگه و مادده‌كانى پرۆژه‌ى ره‌شنووسى ده‌ستوور تێبینى هه‌بوو ئه‌مه‌ش وایكر لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور نه‌توانێت كاره‌كانى ته‌واوبكات.
گرفتى سه‌ره‌كى له نووسینه‌وه‌ى ره‌شنووسى ده‌ستوور بریتى بوو له سه‌رچاوه‌ى یاسادانان به‌شێك له هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان پێیان وابوو، دین تاكه سه‌رچاوه‌ى ده‌ستووربێت به‌شێكى دیكه ده‌یان وت سه‌رچاوه‌یه‌ك بێت یان هه‌ر سه‌رچاوه نه‌بێت ئه‌مه‌ش قورسترین بابه‌ت بوو كه له كۆتایى كاره‌كانى لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ره‌شنووسى ده‌ستوور لێك تێگه‌شتن و نزیك بوونه‌وه په‌یدابوو له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
له 6/11/2018 رۆژى سوێندخواردنى ئه‌ندامانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانه تا ئێستا ته‌نها هه‌شت یاسا و چوار بڕیار په‌سه‌ندكراون و خوێندنه‌وه بۆ 32 پرۆژه یاسا كراوه، ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌لایدا ناڕوات پرسى ره‌شنووسى پرۆژه‌ى ده‌ستووره، له كاتێكدا خولى پێشوو ئه‌م خوله‌ى راسپاردووه به په‌سه‌ندكردنى و له رێككه‌وتنى لایه‌نه سیاسییه‌كانیشدا ئه‌وه به مه‌رج گیراوه كه له‌ماوه‌ى ساڵى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌ماندا پرسى ده‌ستوور یه‌كلابكرێته‌وه.