عه‌تا سه‌راوی: ئه‌گه‌ر تیمی یه‌كێتی بێئاگان له‌و وڵات هه‌ڕاجكردنه‌ با له‌حكومه‌ت بكشێنه‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
عه‌تا سه‌راوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “نوێنەرانی یه‌كێتی لەحکومەت کێن و سەرقاڵی چین توانیویانە چی بگۆڕن لەسیستەمی شکستخواردوی حوکمڕانی؟”.

عه‌تا سه‌راوی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نوسینێكی بەبۆنەی هەژدەیەمین ساڵڕۆژی هێرشی ئەنسارولئیسلام بۆ سەر فەرماندەیی 8ی شارەزور بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، “نوێنەرانی یه‌كێتی لەحکومەت کێن و سەرقاڵی چین توانیویانە چی بگۆڕن لەسیستەمی شکستخواردوی حوکمڕانی ژیان و گوزەرانی خەڵک چەندی لەئەستۆیی ئێمەیەو کێ بەرپرسە بەرامبەر موچەو بودجەی ئەم ھەرێمە نەوت و غازو داھاتی ناوخۆو خاڵەسنوری یەکان بۆ گیرفانی کێ ئەچێ و کێ ژیانی خەڵکی بەم ڕۆژە گەیاند”.

عه‌تا سه‌راوی له‌و نوسینه‌دا ده‌شڵێت “ئەگەر بێئاگان و شەریک نین و بێ دەسەڵاتن چێ ئێوەی لەو حکومەتە ھێشتوەتەوە، پێتان وایە یه‌كێتی ئەوەندە بێ دەسەڵاتە ناتوانێ سەحبتان بکات”.

 

ده‌قی نوسینه‌كه‌ی عه‌تا سه‌راوی:

یادێک کەھەتا ژیان بەردەوام بێت
ئێمە پێوەیی دەناڵێنین

لەبەرواری ٤-١٢-٢٠٠٢ سەربازەکانی ئیسلامی عروبەو ئەنسارەکانی ئیسلام کەچەندین گروپی سەرلێشێواو لەمناڵدانی ئیسلامی سیاسی گەورەبون و لەو ڕۆژەی کە ئیخوان لەسەرەتایی پەنجاکانی سەدەیی ڕابردو کە ئەخوان موسلیمین یان ھێنایە کوردستان و ھەڵەبجە، بۆساتێکیش ئەوتاقمە سەرلێ شێواو دژە ژیانە لەھەر کات و سەردەمێک دەرفەتیان بۆ لوابێ و دەسەڵاتیان ھەبوبێ کارەساتیان خوڵقاندوە، ئەو تاقمە پیاوکوژە پێشتر بەناوی جنداسلام لە ساڵی ۲٠٠۱ کارەساتی خێڵێ حمەیان خوڵقاند، وە لە٤-١٢-٢٠٠٢ گروپی انسار کە گەورە تیرۆریس کرێکار ئەمیریان بو بەپشتیوانی سوپایی قودسی جمھوری ئیسلامی و زیاد لە ٦٥٠ چەکداری گومڕاو سەرلێشێواو پەلاماری فەرماندەیی ٦ شەشی شارەزور یان داو لەشەڕێکی نابەرامبەری ٥ پێبج کاتژمێری دا، حمەسەراوی و جێگرو کادرو فەرماندەو پێشمەرگەکانی ھاوڕێیی کەچواریان ئامۆزای بون قاسم و ئاراز و عوسمان و سامان بڕیاریان دا پێکەوە بژین و پێکەوەش بمرن، وەک حمەسەراوی بەجیھاز بەسەروی خۆیی وتبو دەبێ گردەکەی ژێرپێیی بڕوا ئەو ھەڵنایەو ھەرواشی کرد.
ئێمە ئەمڕۆ لە ١٨ ھەمین ساڵرۆژی شەھیدەکان مان دا کە ٤٥ پێشمەرگە پێکەوە شەھیدبون بەپێویستی دەزانم بەم چەندخاڵە ئەم یادە بکەمەوە

١-بۆسەرکردایەتی حیزبەکەم دوای ساڵێک لەکۆنگرەی چوار کە بەکۆنگرەی نوێ بونەوەو گەڕانەوە بۆ سەرپرنسیپەکانی یه‌كێتی چیمان کرد و یەکێتێمان دایەدەستێ کێ و ئایا نوێ بوینەوە؟! سەرۆکایەتێ یەکێتی لەکوێیێ ئەو ئەرکەن پێمان سپاردن ھەرلەسەرکردایەتی تا کۆمیتەیەک کێن ئەوان ئەرکی نوێ بونەوەیان پێسپاردون خۆیان خەریکی چین ؟!!!

٢- نوێنەرانی یه‌كێتی لەحکومەت کێن و سەرقاڵی چین توانیویانە چی بگۆڕن لەسیستەمی شکستخواردوی حوکمڕانی ژیان و گوزەرانی خەڵک چەندی لەئەستۆیی ئێمەیەو کێ بەرپرسە بەرامبەر موچەو بودجەی ئەم ھەرێمە نەوت و غازو داھاتی ناوخۆو خاڵەسنوری یەکان بۆ گیرفانی کێ ئەچێ و کێ ژیانی خەڵکی بەم ڕۆژە گەیاند؟! ئێوە چ کارەن لەم حکومەتەو ھۆکاری ئەم دۆخەی تێیی کەوتوین کێ یە ئێوەن یان پدک ؟!ئەی ئێوە چ کارەن لەو حکومەتە و ئەتانەوێ تاکەی بێدەنگ بین و ببینە شەریکی دز بەنیازن چی بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کەس و کاری شەھیدان و پێشمەرگەو تێکۆشەرانی ئەم وڵاتە بڵێن تاکەی بەردەوام ئەبن وە ئێوە بەشێکن لەم دزی و کاری مافیایی و وڵات ھەڕاج کردنە یان نا؟! ئەگەر بێ ئاگان و شەریک نین و بێ دەسەڵاتن چێ ئێوەی لەو حکومەتە ھێشتوەتەوە پێ تان وایە ینک ئەوەندە بێ دەسەڵاتە ناتوانێ سەحبتان بکات، یان ینک دیلی دەستی بەرژەوەندی شەخسی خۆتان کردوە ئەمەم بۆ ھەرسێ سەرۆکایەتی یەکەیە کەنوێنەری ئێمەی لێ یە .

٣- ئەم پەیامەم بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ھەمو ئەندام و لایەنگرو دۆست و پێشمەرگەو کەس و کاری شەھیدان و تێکۆشەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، دڵنیام وردو درشت ئاگاداری ھەمو ڕوداووکارو کرداری حیزبەکەتان و نوێنەرانی حیزبەکەتانە چ لەبەغداد لەسەرۆک کۆمارو وەزیرو پەڕلەمانتار تا ھەولێر لەسەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان و حکومەت، ئایا ئێوە ڕازین لەوەی ئەیبینن ئێوە ڕازی ئەبن ببنە بەشێک لەوەی کە ھەیە دڵنیام وەڵامەکەتان نەخێرە، کەوایە چاوەڕێیی چین و تاکەی بێدەنگ ئەبن، بەندە وەک عەتاسەراویی لەئێستاوە پابەندم بەھەربڕیارێک ئێوە بیدەن و جیتر بێدەنگی و چاوەڕوانی دادمان نادات تا کار لەکار نەترازاوەو لەھەڵبژاردنی ئایندەی عێراق حیزبەکەمان یان توشی شکست و ئابڕوچون نەکردوەو لەکوردستان یش تا یەکێیتی یان بەتەواوی نەکردوەتە بەشێک لەم زوڵم و ماف و نان و قوتی خەڵک دزینە و نەبوەتە کۆمپانیایی چەن گروپێک، فەرمو بەدەنگ بێن و دەیان شێوازی جۆراوجۆری خەبات و کارکردن چیتر بێدەنگی بابەس بێ بەندە لێرەوە بەھەرشیوەێک و لەکوێ کارێک بەمن بسپێرن ئامادەم لەپێشی پێشەوەی ڕوبەڕوبونەوەی ھەرکەس و گروپێک بم بۆ دەربازبون لەم دۆخەی کە تێیکەوتوین.
سەربەرزی بۆ نەمران و شەھیدان
ڕوڕەشی و نەمان بۆ دوژمنانی کوردوکوردستان
بژی ی ن ک
عەتاسەراوی
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا