پۆڵەتیک پرێس
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ ی ئەم مانگە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی نووسیار بۆ کتێبی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێوەدەچێت.
مەراسیمەکە کاتژمێر ٤ ی عەسر لە کافتریای بەهارلاونج لە پشت کتێبخانەی گشتی سلێمانی دەبێت، تێیدا نووسەرە براوەکان و دادوەرانی دیاریکردنی خەڵاتەکان ئامادە دەبن. مەراسیمەکەش بە پابەند بوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوەدەچێت.
لە مەراسیمەکەدا سەرەڕای پێشکەشکردنی پارچە سیرامیکی نووسیار و پێدانی بڕوانامە بە براوەکان، هاوکات خوێندنەوە و ناساندن بۆ بەرهەمی براوەکان دەکرێت و براوەکان واژۆ لەسەر کتێبەکانیان دەکەن.
وەشانخانەی نووسیار هەریەک لە کیاکسار ئەحمەد وەک براوەی ڕۆمان و نەورەس محەمەد وەک براوەی شیعر و جێگر بەختیار وەک براوەی چیرۆکی بۆ کتێبی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ دیارکرد.