پۆڵەتیک پرێس
کتێبخانەی گشتی سلێمانی پڕۆژەی هاندان بۆ بە کلتوور کردنی خوێندنەوەی کتێب لە ڕێگەی ئەنجامدانی پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێب ڕادەگەیەنێت.
پڕۆژەکە بە چاودێری حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم بەڕێوەدەچێت و مافی بەشداریش بۆ ئەو خوێنەرانەیە کە تەمەنیان لە نێوان ١٦ بۆ ٤٠ ساڵیدایە .
ناونووسین بۆ بەشداری کردن لە پێشبڕکێکە لە ١ ی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووەو تا دوو رۆژی دیکە واتە ١٠ ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، خوێنەرەکە دەتوانێت لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی کتێبەکە بێ بەرانبەر وەربگرێت و پێویستە لە ١٥ ی ١١دا کتێبەکە بگەڕێنێتەوە بۆ هۆڵی کتێبخانە.
دوای خوێندنەوەی کتێبەکە بەشداربوو پێویستە ڕاپۆرتێکی یەک لاپەڕەیی لەسەر کتێبەکە ئامادە بکات بۆ رۆژی گفتوگۆکردن لەسەر کتێبەکان کە لە ڕۆژی ٢٢ ی ١١ دەست پێدەکات و دوای سەرکەوتنی بەشداربووەکان لە ٢٥ ی ١١ خەڵاتیان پێ دەدرێت.