غەزەلنووس کتێبی (ئاسۆکانی چارەسەر) بە چوار زمان و دوو دیالێکتیکی کوردی بڵاو دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ناوەندی غەزەلنووس کتێبی (ئاسۆکانی چارەسەر) بە چوار زمان و دوو دیالێکتیکی کوردی بڵاو دەکاتەوە .

کتێبی (ئاسۆکانی چارەسەر) گفتوگۆیە لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ و پۆڵات جان سەبارەت بە رۆژانی سەرەتای شۆڕشی رۆژئاڤا، بەم زووانە لەلایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە بڵاو دەکرێتەوە .

کتێبەکە بە هەریەک لە زمانەکانی کوردی (دوو دیالێکتیک) ، ئینگلیزی ، عەرەبی، فارسی بڵاو دەکرێتەوە .

پەرەگرافێک لە پێشەکی پۆلات جان بۆ کتێبەکە : ئەمە پەڕتووكە بۆ خستنەوەگەڕی یادەوەری و پاڵفتەكردنی و گەڕانەوەیه‌ بۆ سەرەتاكانی ئەو شۆڕشە، بۆ ئاشنابوون بە چۆنێتیی بیركردنەوەی ڕێبەر و شۆڕشگێڕانی كورد لەو ساتەوەختەدا و هێنانەپێشەوەی پرسیارەكانی ئەو سەروەختە، بۆ تۆماركردنی ئەوەی كە چۆن زۆر لەوانەی ئەو كات خەون بوون هاتنە دی و بوون بە ڕاستیی بەرهەست، چۆن پرۆژە تیۆرییەكان بوون بە دامەزراوە و هێز و ئەنجوومه‌ن و بەڕێوەبردنێكی كارا. ڕووداو و پێشهاتەكانی ئەمڕۆ ڕاستی و دروستیی ئەو پرۆژە و ڕێبازە نیشان دەدەن كە ڕێبەرانی ڕێڤەبەریی خۆسەر بۆ خۆیان و بۆ گەلیان پێشنیاز كردبوو، بێگومان ئەمە سەرباری هەموو كەموكوڕییەكانی ئەو ئەزموونە و خاڵینەبوونی لە كێشە و بەربەست و هەڵەش كە سەرباری هەموو ئەوانە، توانیویەتی وەك سەركەوتووترین پرۆژە تا ئێستا درێژە بە ژیانی خۆی بدات.
ئەم پەڕتووكە بەشێكە لە میراتی تیۆری و هزریی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە بەشداریی مرۆیی كوردانی پارچەكانی دیكەی كوردستان و هەموو ئەو گەلانەی كە دۆزیان هاوشێوەی دۆزی گەلی كوردە لە ڕۆژئاوای كوردستان. بە هومێدی ئەوەی هەموو گەلانی دونیا ئازاد و سەربەست ببن، بە تایبەت گەلی كورد لە گشت پارچەكانی كوردستان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا