ڤیتێل ڕێزی لە شوماخەر نا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی دوێنێ‌ خەڵاتی گەورەی ئەڵمانیا بە بەرژەوەندی لویس هامیڵتۆنی بەریتانی شۆفێری تیمی مارسیدیس بە كۆتا هات و ناوبراو هەم توانی ژمارەی بردنەوەكانی لەگەڵ شۆفێری مەزنی مێژووی فۆرمولا وەن مایكڵ شوماخەری ئەڵمانی هاوتا بكاتەوە بە 91 بردنەوە هەم زۆریش نزیك بۆوە لەوەی بۆ جاری 4 لە سەر یەك و 7 لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوانی جیهانی ئۆتۆمۆبێلە میكانیكییەكان كە ئەوەش هەر ژمارەیەكی تایبەت بوو بە شوماخەر و هاوتای دەكاتەوە لەگەڵی.

میكی شوماخەر كاتێك كڵاوەكەی باوكی پێشكەشی هامیڵتۆن كرد

هەر پاش تەواو بوونی پێشبڕكێكە میكی شوماخەری كوڕی مایكڵ كە ئەویش لە فۆرمولا 2 بەشدارە كڵاوەكەی باوكی پێشكەش بە هامیڵتۆن كرد كە دواجار ساڵی 2012 لە سەری كرد بوو وەك ڕێزێك بۆ ئەو دەستكەوتەی كە ئەو شۆفێرە بە دەستی هێنا لە جیهانی خێراییەكانی F 1 دا لای خۆشییەوە لوی هامیڵتۆن سوپاسی میكی كرد و ئاشكرای كرد كە ئەوە شانازییەكی گەورەیە ئەگەر توانی بێتی ناوی هاوتا بكات لەگەڵ مەزنترین شۆفێری مێژووی فۆرمولا وەن.

سباستیان ڤیتێڵی ئەڵمانی

لە لایەكی ترەوە سباستیان ڤیتێلی هاونیشتمانی شومی هەستا بە نماییش كردنی كڵاوە نوێیەكەی كە لە شێوەی كڵاوەكەی شوماخەری ئەفسانە دایە كە لە پێشوودا هەمیشە بە كاری دەهێنا و پیشانی میكی كوڕی شوماخەریشی داو ئاشكراشی كرد: (ئەگەر بە هەر شێوەیەك بتوانم ڕێزی خۆم بۆ شوماخەری مەزن و ئەفسانە پێشان بدەم ئەوا دەتوانم بە لە سەر كردنی كڵاوێكی وەك كڵاوەكەی ئەو وێنایەكی ئەو بكەمەوە و بیهێنمەوە یادەوەری هەوادارانی ئەو شۆفێرە مەزنە).

مایكڵ شوماخەر كاتی كەوتنەكەی لە ساڵی 2013 لە زنجیرە چیاكانی ئاللب

جێی خۆیەتی باس لەوە بكەین كە شوماخەر لەوەتەی لە ساڵی 2013 وە لە سویسرا كاتێك وەرزشی خلیسكانی سەر سەهۆڵی دەكرد و كەوت و ئازار بە ئێسكەكانی كەلەی سەری كەوت لە هۆش خۆی چوو بوو تەنها پار ساڵ بە هۆش خۆی هاتەوە سەرەڕای ئەوەیش كە تا ئێستا لە سەر جێگەیە و ناتوانێت جەستەی بجوڵێنێت پەكی كەوتووە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا