ئەنجامی خوولی نایابی کوردستان بزانە

ئێوارەی دوێنێ لە کوردستان یاریگا جیاوازەکان باوەشیان بۆ هەفتەیەکی نوێ لە خوولی نایابدا کردەوە .

سەرەتا و لەشاری سلێمانی یانەی سیروانی نوێ لە یاری لووتکەدا میوانداری یانەی شێروانەی کەلاری کرد یانەی خانەخوێ لە یارییەکی دراماتیکدا توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە میوانەکەی نۆش بکات خۆی گەیاندە خانەی دووەمی ڕیزبەندی گشتی خوولەکە .

لە یاریەکی دیکەدا لە پایتەختی کوردستان لە دێربی ئەو شارەدا یانەی برایەتی رووبەرووی یانەی هەندرێن بۆوە سەرەتا هەندرێن بە دوو گۆڵ پێش برایەتی کەوت و ئەو تایمە بە دوو گۆڵی خاوێن پێشکەوت بەڵام ئەوەی نە دەبوو ڕوو بدات رووی دا کاتێک یانەی برایەتی ڕیمۆنتداتای کرد بەسەر هەندرێندا و توانی بە دوو سێ گۆڵ وەڵامی هەندرێن بداتەوە ناوبراو بەفەرمی چووە پێشەنگی خوولەکە .

هەرچی یانەی پێشمەرگەی هەولێرە و زاخۆیە کە هیچ هیوایەکیان نەماوە لە خوولەکەدا رووبەرووی یەکتر بوونەوە کورانی سەمیر بابۆ بە گۆڵێکی خاوێن شکستان بە زاخۆی دەلال هێنا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا