میسی كۆڕۆناشی بەزاند

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لەوەتەی مرۆڤایەتی ئاشنایەتی لەگەڵ ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆڤید 19 دروست كردووە هەموو باس و خواسی دونیا كۆڤید 19 و ڤایرۆسی كۆڕۆنا و دۆزینەوەی ڤاكسین بۆی لە هەموو لایەكی جیهانەوە هەموان بە خۆیەوە سەرقاڵ دەكات.

پرۆسێسەری جیهانی ئەندێشەیی گەڕان ناسراو بە Google بڵاوی كردەوە: وشەی كۆڕۆنا و كۆڤید 19 لە سەرەتای ساڵی 2020 وە جیهانی ئەندێشەیی گۆگلی بە تەواوەتی داگیر كردووە و ژمارەی پێوانەیی سەردانیكەرانی گۆگلی تۆمار كردووە لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوودا بە هۆی بەردەوام بە كارهێنانی گۆگلەوە لە لایەن مرۆڤایەتییەوە سەرجەم ئەمەش ژمارەیەكی ناوازەی گەڕان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی زانیاری ورد لە سەر كۆڕۆنا دروستی كرد لای هەموو جیهان، بەڵام ئەوەی سەیر و سەمەرەی كارمەندانی گۆگلە ئەوەیە لە ماوەی تەنها 2 ڕۆژدا وشەی میسی یان لیۆنێل میسی ئەو ژمارە ئەندێشەییەی كۆڕۆنا و كۆڤید 19 ی تێپەڕاند لە ڕووكاری گۆگل و گەڕاندا كە ئەمەش هەموانی تووشی شۆك كرد پاش ئەوەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی تۆپی پێی جیهان و وڵاتی ئەرجەنتین بڕیاریدا یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جێ‌ بهێڵێت ژمارەكەش بەردەوام لە زیاد بوون و بەرز بوونەوە دایە سەبارەت بە ناوی لیۆنێل میسی یاخود تەنها وشەی میسی.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا