ڕوسیا: ئەوەی لە عێراق ڕوودەدات دەگەڕێتەوە بۆ دژایەتی بەردەوامی نێوان هێزە سیاسییەکان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕوسیا لەسەر پێشهاتەکانی عێراق هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دژایەتی بەردەوامی نێوان لایەنە سیاسییەکان.

لەوبارەیەوە ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەکرد، “مۆسکۆ بەچڕی چاودێری پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی عێراق دەکات”.

وتیشی، “لە کۆتاییەکانی مانگی تەمموزەوە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان بەردەوامییان هەیە لە بەغدا، خۆپیشاندەران بەشێک لە بینا حکومییەکانیان داگیرکرد لەنێویشیاندا کۆشکی کۆماریی، بەهۆی پێکدادانە توندەکانی ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەختی عێراق زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش بریندار بوون”.

لەوبارەیەوە ئەوەی ئاشکرا کرد، “هۆکاری ئەم پێشهاتانە دەگەڕێتەوە بۆ دژایەتی بەردەوامی نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت، بۆیە داوا لەسەرجەم لایەنەکانی عێراق دەکەین بەرپرسانە مامەڵە بکەن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی”.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لە لایەنەکانی پێکدادان لە عێراق کرد، خۆیان ڕێکبخەنەوە و دەست بە گفتوگۆ بکەن و پەلە بکەن لە چاکسازی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا