پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق هۆكار و مه‌ترسیه‌كانى دابه‌زینى یه‌ده‌گى دراوى عێراق له 60 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 54 ملیار دۆلار ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت “چاوه‌ڕوانده‌كرێت دابه‌زینى زیاتر به‌خۆوه ببینێت”.
له ماوه‌ى شه‌ش مانگدا یه‌ده‌گی دراوی عێراق شه‌ش ملیار دۆلار كه‌میكردووه، به‌شێوه‌یه‌ك له مانگى نیسانى ساڵى رابردوو 60 ملیار دۆلار بوو، به‌ڵام ئێستا بۆ 54 ملیار دۆلار دابه‌زیوه.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “دابه‌زینى یه‌ده‌گى درواى عێراقى به‌هۆی ئه‌و كورتهێنانه زۆره‌وه بوو كه له‌بودجه‌ی عێراق دروستبووه، ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر له‌و بودجه‌یه‌ى بۆ ساڵى 2021 دانراوه كورتهێنان كه‌منه‌كه‌ینه‌وه چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌و یه‌ده‌گه زیاتر دابه‌زێت، چونكه له پرۆژه‌یاساكه‌دا 47 ترلیۆن دینار دانراوه قه‌رز بكرێت بۆ كورتهێنان”.
وتیشى، “مه‌ترسى كه‌بوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌یه خودى یه‌ده‌گه دانراوه‌كه نامێنێت، ئه‌گه‌ر یه‌ده‌گیش نه‌ما له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یران هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نییه بۆچاره‌سه‌ركردن”.
رونیكرده‌وه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌هاى پاره‌ى عێراق په‌یوه‌ندیداره به هه‌ندێك شت له‌وانه‌ش یه‌ده‌گى بانكى و به‌هاى زێڕ، ئه‌گه‌ر یه‌ده‌گیش كه‌مبوه‌وه یان نه‌ما ئه‌وكات ناتوانیرێت هه‌ڵسوكه‌وتى نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵدا بكرێت و قه‌رز وه‌ربگرێت، چونكه كه‌س پاره به وڵاتى مایه‌پووچ نادات.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه هیچ فراكسیۆنێك له‌گه‌ڵ به‌شه پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌بودجه‌ى گشتى 2021ى عێراق نییه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى ره‌تیكرده‌وه هیچ فراكسیۆنێك له‌گه‌ڵى نه‌بێت و وتى: “سوننه هیچ تانه‌یه‌كى له‌سه‌ر پشكى كورد نییه، به‌ڵام شیعه‌كان به‌شى زۆرینه‌ن دژایه‌تى ده‌كه‌ن”.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی بانكیی ناوه‌ندیی عێراق، له‌ساڵی 2014 و له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و قه‌یرانی دارایی ئه‌و كاته‌دا، عێراق خاوه‌نی 82 ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام دواتر بۆ 38 ملیار كه‌مبوه‌وه تا ئێستا كه گه‌یشتووه‌ته‌وه 54 ملیار دۆلار.