كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر داوای یارمەتی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر داوای هاوكاری لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ گەیاندنیان بە زیانلێكەوتووانی هەر 10 پارێزگاكەی توركیا و باكووری كوردستان و داوادەكات هاوكارییەكانیان بگەیەننە كونسوڵگەری یان مانگی سووری توركی.

لە راگەیەندراوەكەی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر هاتووە، هەر كەس و دامەزراوەیەك كە نیازی یارمەتی و بەخشینیان هەیە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكە، یارمەتییەكان لە رێگەی مانگی سووری توركییەوە كۆدەكرێنەوە و رەوانەی توركیا دەكرێن.

باس لەوەش دەكات، بۆ ئەم مەبەستە هاووڵاتییان دەتوانن یارمەتییەكانیان بگەیەننە كۆگای مانگی سووری توركی كە دەكەوێتە سەر رێگای گوێڕ.

بۆ زانیاریی زیاتر كونسوڵگەری گشتیی توركیا لە هەولێر دوو ژمارەی تەلەفۆنی بڵاوكردووەتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان پەیوەندییان پێوەبكەن و زانیاری زیاتریان پێبدرێت.

– مانگی سووری توركی: 07512248191

– كۆنسوڵگەری گشتیی توركیا لە هەولێر: 07509215677

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا