یەکەم فیلمی جیهانی بە زمانی عێراقی بڵاودەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نێتفلێکس بۆ بەرهەمهێنانی فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنی لە ئەمریکا رایگەیاند، مانگی داهاتوو فیلمی موسڵ لەڕێی ماڵپەڕەکەیانەوە پەخش دەکرێت.

کۆمپانیای نێتفلێکس بڵاویکردەوە، فیلمی موسڵ لە دەرهێنانی ماتیۆ کارناهانە و تێیدا محەمەد ئەلدەراجی دەرهێنەری عێراقی و چەند کەسێکی دیکە بەشداریان لە جێبەجێ کردنیدا کردووە.

ئەوەش هاتووە، ئەو فیلمە باس لە هەندێک چیرۆکی راستەقینەی هێزەکانی پۆلیسی عێراق دەکات کاتێک لە جەنگی دژی داعشدا هەوڵیاندا موسڵ لەدەست چەکداران رزگار بکەن.

فیلمەکە لەلایەن برایانی ئەنتۆنی و جۆ رۆسو بەرهەمهێنراوە، کە بەرهەمهێنەری فیلمەکانی “Avengers – End game”ن، ئەو دوو فیلمەی داهاتێکی ئەفسانەییان بەدەستهێنا لەکاتی نمایش کردنیاندا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا