ئەگەر هەیە حكومەتی عێراق‌و پەرلەمان لەسەر پرۆژەیاسی قەرز رێكبكەون

پۆڵەتیك پرێس:
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاسای قەرز كردو ئەگەر هەیە حكومەت پەرلەمانیش لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو لەسەر ئەو پرسە بگەنە رێككەوتن.

پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە 7ی تشرینی دووەم كۆبووەوەو لیژنەی داراییش خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاسای قەرز كرد، كە حكومەت ئاراستەی كردووە.

لەو بارەوە جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك وتی: خوێندنەوەی دووەم بۆ یاساكە كراو، بۆچوون و تێبینییەكانی پەرلەمانتاران وەرگیرا، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانیش دەكرێت دوایی چوار رۆژی دیكە ئەم یاسایە پەسەند بكرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی: لەم ماوەیەدا لیژنەی دارایی چەند دانیشتنێك ئەنجامدەدەین بۆ دیاریكردنی بڕی پارەكە، بەدڵنییایشەوە لیژنەی دارایی رێكدەكەون لەسەر بڕی پارەكە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، حكومەتی عێراق بۆ دابینكردنی موچەی مانگی رابردوو لەگەڵ موچەی سێ‌ مانگی كۆتایی ئەمساڵ چاوەڕوانی پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزە و بۆ ئەو مەبەستەش داوای بڕی 41 ترلیۆن دیناری كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا