ڕووسیا؛ دەیەوێت کۆمەڵەی خۆر تێپەڕێنێت

پۆڵەتیک پرێس؛

 

ڕوسیا، کەشتییەکی گەورەی گەردوونی بۆ بۆشایی ئاسمان ئامادە دەکات، کە بزوێنەرەکەی بە وزەی ناوەکی کار دەکات.

 

بەپێی هەواڵی پێگەی سپۆتنیک، رووسیا، پلانی هەیە زیاتر لە 4 ملیار ڕوبڵ کە دەکاتە  زیاتر لە ( 54ملیۆن دۆلار ) خەرج بکات بۆ پەرەپێدانی کەشتییەکی ئاسمانی کە بۆ هەسارە دوورەکان لە کۆمەڵەی خۆر ڕەوانە دەکرێت.

 

حکومەتی ڕووسی لە ئێستادا پڕۆژەی دیزاینی سەرەتایی لەگەڵ گروپی “نکلونی گەردوونی”  تاوتوێ کردووە، کە تێچووەکەی  زیاتر لە 4 ملیار رۆبڵە.

 

لەمبارەیەوە، دیمیتری ڕۆگۆزین سەرۆکی ئاژانسی گەردوونی ڕووسیا ڕایگەیاندووە؛ وڵاتەکەی پەرە بە بزوێنەرێکی ناوەکی دەدات بۆ ناردنی کەشتییە قورسەکانی داهاتوو، بۆ هەسارە دوورەکان لە کۆمەڵەی خۆر .

 

ڕۆگۆزین، وتیشی:”تەنها ئەم بزوێنەرە بەهێزە وادەکات، کە بتوانێت لە رێیانەوە کەشتییە قورسەکان بگەنە هەسارەکانی ناو کۆمەڵەی خۆر، لە داهاتووشداو بە پێی پەرەپێدانەکانیان کەشتییەکانیان کۆمەڵەی خۆر تێدەپەڕێنن.

 

ئەم کەشتییە ناوازەیەی رووسیا بڕیارە لەفڕۆکەخانەی بۆشایی گەردوونی ڤۆستوچتی دروست بکرێت و ساڵی 2030 بە گەڕ بخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا