پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمشەو بەهۆی باران و نالەباریی کەشوهەوا، ئۆتۆمبێلێک لە دەربەندی کۆڕێ وەرگەڕا و کەوتە نێو دەربەندەکەوە، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی خنکا.
بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە نزیکی کاتژمێر 09:00 ی ئەمشەو بووە. ئۆتۆمبێلەکە دوو کەسی تێدا بووە کە هاوسەری یەکبوون.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس و ئاسایش ژنێکیان لەنێو ئۆتۆمبێلەکە رزگارکردووە، بەڵام شۆفێرەکە کە هاوسەریەتی بێسەروشوێن بوو بووو و دواتر تەرمەکەی دۆزرایەوە.
دەربەندی کۆڕێ دەکەوێتە پارێزگەی هەولێر و نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەوە دوورە.