نرخی دۆلار لەبەرزوبوونەوەدایە؛ 100 دۆلار 147 هەزار و 500 دینارە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراو لە رۆژی چوارشەممە 147 هەزار و 500 دینارە و بەراورد بە دوێنێ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەتەوە و بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی کۆشکی سپی بکات و بڕیاری چارەنووساز لەبارەی نرخی دۆلار بدرێت.

رۆژی چوارشەمە (27ـی ئادار) جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی رایگەیاند، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا کە بڕیارە مانگی داهاتوو ئەنجامیبدات و چاوەڕێدەکرێت ئەنجامی دڵخۆشکەری لەبارەی دۆلارەوە هەبێت و پێشبینی بەهای 100 دۆلار دەکرێت دۆلار بۆ 145 هەزار دینار دابەزێت.

بڕیارە رۆژی 15ـی نیسانی ئەمساڵ، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا بکات و لەوێ چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بکەوێت، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەری سەرۆکوەزیران، ئامانجێکی سەردانەکەی سوودانی بۆ کۆشکی سپی، پەیوەست دەبێت بە بەهای دراوی عێراقی بەرامبەر بە دراوی ئەمریکی و بۆ ئەو مەبەستە، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بانکی فیدراڵیی ئەمریکا و وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات، هەروەها پرسی گەمارۆکانی سەر بانکە ئەهلییەکانی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە دەبنە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان.

پێشبینییەکان بۆ ئەم ساڵ بۆ ئەوە دەچوون کە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ و جێبەجێکردنی بەشێک لە بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، نرخی 100 دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دیناری عێراقی داببەزێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بە دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و دیار نییە کەی بڕیارەکان کاریگەرییان دەبێت.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا