پەروین بوڵدان: ئاشتیيەکەی ئەردۆغان لەگەڵ کورد ساختەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)، وتی ئاشتیەکەی ئەردۆغان لەگەڵ کورد ڕەتدەکەینەوە چونکە ساختەیە.

ئاماژەی بەوەدا، “سیاسەتی دوژمنكارانەی پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە بەرانبەر ژنان و پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆنی دیموكراتی و كورد، وایكردووە نەوێرن بچنە سەر شەقامەكان و راستەوخۆ قسە لە خەڵك بكەن”.

وتیشی ئەردۆغان ناتوانێت، ڕوبەڕووی کورد بوەستێت و وتار بدات، وتیشی “لە هەمان ئەو كاتەی گۆرانی بە زمانی كوردی دەڵێت، ئەردۆغان هێرش دەكاتە سەر ئیرادەی كورد و سیاسەتمەدارەكانی زیندانی دەكات بۆ ماوەی چەندین ساڵ”.

ڕوونیشی کردەوە، ئەو پرۆسە ئاشتیەی سەرۆک کۆمای تورکیا باسی دەکات ڕەتی دەکەینەوە، لەبەر ئەوەی ساختەیەو وتینی گۆرانی کوردی لە لایەن ئەردۆغانەوە، دوڕوویی سیاسیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا