ھاوسەرۆکی دەم پارتی: بانگھێشتی ئەردۆغان دەکەین بۆ ئاشتی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ھاوسەرۆکی دەم پارتی داوای لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد پرۆسەیەکی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەگەڵ کورددا دەستپێبکات.

تونجەر باکرھان، ھاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە پارێزگای قەرسی باکوری کوردستان قسەی بۆ لایەنگرانی کرد و ئەوەی خستەڕو، لەکاتێکدا بەھۆی بەردەوامی شەڕەوە رۆژانە گەنج و منداڵی کورد و تورک گیان لەدەستدەدەن، بەڵام ئەردۆغان باسی ئاشتی لەنێوان ئۆکرانیا و روسیا دەکات.

وتیشی، ئەوان لە ئەردۆغان دەپرسن بۆچی سەرەتا لەناوخۆی وڵاتەکەی خۆی و لەگەڵ کورد ئاشتی دەستپێناکات و تورکیا ناکات بە بەھێزترین وڵاتی جیھان.

دەشڵێت، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ جیھان باسی ئاشتی دەکات، بەڵام لە ھەڵبژاردنەکاندا ھەڕەشەی باراندنی ئاگر و تۆپ و تفەنگ بەسەر کورددا دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا