لە دەروازەی باشماخ قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری درێژكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس -عەلی حەمە سەعید

لەسەر داوای ئێران و بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو، جارێكی دیكە بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ درێژكرایەوە.

لیوا مەریوان كەمال سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە پێنجی نیسان ئەو وادەیە كۆتاییهات كە دوو هەفتە لەمەوبەر لەلایەن بەرپرسانی ئێرانییەوە دیاریكرا بوو بۆ قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ، بەڵام هەر ئەمڕۆ لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە ئاگادار كراونەتەوە كە ناتوانن دەست بە هاتوچۆی گەشتیاری بكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر داوای ئەوان بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیكە قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ درێژكراوەتەوە.

وتیشی، “بەگرتنەبەری رێكاری خۆپارێزی تەندروستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوردەكردن و هەناردەكردنی كاڵا و شمەك لە دەروازەی باشماخەوە بەردەوامە و ئاسایی بەڕێوە دەچێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی مانگێكە لەسەر داوای ئێران هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕاگیراوە و تەنها ئەو هاوڵاتیانە دەتوانن بگەڕێنەوە كە خەڵكی هەرێمی كوردستانن و پێشتر لە ئێران ماونەتەوە، بە پێچەوانەشەوە هاوڵاتیانی ئێرانی دانیشتوی هەرێم دەتوانن بگەڕێنەوە بەمەرجی ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا