“عێراق یەكێكە لەو پێنج وڵاتەی كاریگەری نەرێنی گۆڕانی كەشوهەوای لەسەرە”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزگای زیقار رایگەیاند، لە ئێستادا گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا یەكێكە لە كێشە سەرەكییەكانی جیهان، بەداخەوە عێراقیش یەكێكە لەو پێنج وڵاتەی كە كاریگەری نەرێنی گۆڕانی كەشوهەوای لەسەرە.

موحسین عەزیز، بەڕێوەبەری ژینگەی زیقار، دەڵێت، لە ئێستادا گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا یەكێكە لە كێشە سەرەكییەكانی جیهان، وڵاتە گەورەكان یەكێكن لەوانەی كاریگەرییان هەیە لەسەر گۆڕانی كەشوهەوا، بەداخەوە عێراقیش یەكێكە لەو پێنج وڵاتەی كە كاریگەری نەرێنی گۆڕانی كەشوهەوای لەسەرە.

وتیشی، بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی كۆپ28 لە دوبەی لەوكاتە هەستیارەدا زۆر گرنگە، چونكە سەرۆك و بەرپرسانی وڵاتان بەشدار دەبن و بەشێوەیەكی راستەوخۆ گفتوگۆ لەسەر هەوڵەكانیان دەكەن بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی كەشوهەوا، بۆیە عێراقیش پێویستە بەگرنگیەوە سەیری ئەو كۆنفرانسە بكات، لەبەرئەوە عێراق بە شاندێكی باڵاوە بەشداری لە كۆنفرانسەكە دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا