هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق یەكلانەكراوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
لایەنە شیعەكان پێشنیازێكی نوێیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق كردووە، ئەوەش وەك ئامادەكاریەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، بەڵام چەند كێشەیەك بۆ ئەو پرسە دروستبووە.

بڕیارە لە تشرینی یەكەمی داهاتوودا هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەماوەی ڕابردوودا شیعەكان رێككەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، بەڵام ئەو رێككەوتنە لەلایەن كوتلە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان رەتكراوەتەوە.

هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بیرۆكەیەك هەبوو، كە رۆژی نۆی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق بدرێت، بەڵام تائێستا ئەو وادەیە یەكلانەبووەتەوە، لەرابردووشدا زیاتر لە جارێك رێككەوتن كراوە، بەڵام تائێستا رێككەوتنەكان یەكلانەبوونەتەوە و گۆرانكاری دروستبووە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: بەهۆی ئەو گۆرانكاریانەی دروستبووە چاوەڕاوندەكرێت هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دوابكەوێت، چونكە كوتلەكان بۆچوونی جیاوازیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا