یەحیا رەسوڵ: عێراق پێویستی بە هیچ هێزێکی دەرەکی نییە لەناو خاکەکەیدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ڕەتیکردەوە هیچ هێزێکی بیانی نوێ هاتبێتنە ناو عێراقەوە و ڕایگەیاند، عێراق پێویستی بە هیچ هێزێکی دەرەکی نییە لەناو خاکەکەیدا.

ئەمڕۆ شەممە20ی کانونی دووەم، یەحیا رەسوڵ، وتەبیژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرایکرد،” لەبارەی دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و داڕشتنەوەی پەیوەندی ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق، لەماوەیەکی نزیکدا کاری لیژنەی هاوبەشی نێوان حکومەتی عێرق و هێزەکانی هاوپەیمانان دەستپێدەکات”.

ڕوونیکردەوە، حکومەتی عێراق کاردەکات و هەنگاودەنێت بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراقدا.

جەختیکردەوە، لە قۆناگی داهاتوودا دیدگایەک، کە بریتییە لە کاری تەکنیکی هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەنگاونان بۆ ئاستەکانی هاوکاری ئەمنی و سەربازی دوولایەنە هەیە.

لەکاتێکدا، ڕۆژی 18ی کانونی دووەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، بۆ سەقامگیریی عێراق، پێویستە خشتەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دابنرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا