قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەرمینیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم بە سەردانێكی سێ‌ رۆژە دەگاتە ئەرمینیا،هەریەك لە وەزیری پلان دانان و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یاوەری دەكەن.

ئەمڕۆ 14 ی ئایار، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە كۆماری ئەرمینیا بەمەبەستی سود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە لە بوارەكانی ئای تی و خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان.

لە سەردانەكەدا هەریەك لە دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەشدار دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا