لە دەربەندیخان ژمارەیەك پاكستانی دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامی دەربەندیخان رایگەیاند 16 كەسی بیانی لە ناوچەی پیشەسازیی دەربەندیخان دەستگیركران كە بە قاچاخ هاتوونەتە دەربەندیخان و ویستوویانە سەردانی پارێزگاكانی عێراق بكەن بەمەبەستی دۆزینەوەی هەلی كار.

رۆژی شەممە 27_6_2025 سلێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان رایگەیاند: لە ناوچەی پیشەسازیی دەربەندیخان، 16 كەسی پاكستانی و دوو كەسی دیكە كە خەڵكی باشووری كوردستانن دەستگیركران.

وتیشی: ئاسایشی دەربەندیخان زانیاری هەبووە ئەو 16 كەسە بە قاچاخ هاتوونەتە دەربەندیخان و لە ناو بارهەڵگرێكدا كە شوفێرەكانی دوو كوردی باشووری كوردستان بوون، ویستوویانە بە قاچاخ بپەڕنەوە بۆ پارێزگاكانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا