بڕیارێکی نوێ لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە لەبارەی دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا، ئەو هاوڵاتییانەی گەشتی دەرەوەی عێراق دەکەن، دەتوانن رۆژانە بڕێکی زۆرتر دۆلار لە بانک راکێشن.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دەرچووە، بانکەکە سەقفی راکێشانی دۆلاری نەختینەیی بە کارتی ئەلیکترۆنی لەدەرەوەی عێراق بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەکەی بەرزترکردووەتەوە و گەشتیارانی عێراقی دەتوانن لە دەرەوەی وڵات مانگانە 3 هەزار دۆلار رابکێشن بەمەرجێک بڕی رۆژانە زیاتر نەبێت لە 500 دۆلار.

پێشتر ئەم بڕە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بە 2500 دۆلار بۆ مانگێک و 250 دۆلار رۆژانە دیاریکرابوو، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی یارمەتییەکی زیادەیە بۆ ئەو گەشتیار و بازرگانانەی کە پێویستیان بە گۆڕینەوەی دراوی عێراق بە دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە دەبێت لە دەرەوەی عێراق.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا