پۆڵندا: هاتنی کۆچبەران هەڕەشەیە بۆسەر یەکێتی ئەوروپا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی پۆڵندا رایگەیاند، شەپۆلی ئەمجارەی کۆچبەران کە دەیانەوێت بچنە وڵاتەکەیان هەڕەشەیە بۆسەر یەکێتی ئەوروپا.

ماتیوش مۆراڤیتسکی، سەرۆک وەزیرانی پۆڵندا رایگەیاند، “شەپۆلی ئەم دواییانەی کۆچبەران کە دەیانەوێت بەشێوەی نایاسایی لە بیلاڕوسیاوە بێنە پۆڵندا، هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا”.

لایخۆیەوە ئەڵمانیا داوای لە کۆمسیۆنی ئەوروپی کرد، رێکاری جددی بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران بۆ پۆڵندا.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتی پۆڵندا رایگەیاند، سەدان کۆچبەر بەشێوەی نایاسایی لە بیلاڕوسیاوە هاتوونەتە سنوورەکانی پۆڵەندا و دەیانەوێت بچنە وڵاتەکەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا