شەپۆلێکی دیکەی ئاوارەکان لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە دەگاتە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای دهۆک هاتنی شەپۆلێکی دیکەی ئاوارەکانی سوریای بەرەو هەرێم ڕاگەیاند.

کاروان ئەتروشی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک ڕایگەیاند، “197 کوردی ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتوونەتە کەمپی بەردەڕەش لە هەرێمی کوردستان”.

ئاشکراشیکرد، “ڕێکخراوی کاروباری ئاوارەکان ناوی ئەو ئاوارانەی تۆمارکردووە و هەموو هاوکارییەکی مرۆیی پێشکەشیان کردووە تا لەو کەمپە نیشتەجێببن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا