نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە9ی کانونی دووەم، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ دابەزی.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 4 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 70 دۆلار و 58 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

وڵاتانی بەرهەمهێنی ئەندام لە ئۆپێک پڵەس، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەنزیکەی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا لە بازاڕەکانی جیهان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، کە کۆی گشتی نەوتی سعوودیە و کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی ئێستای رووسیا لەخۆدەگرێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر گۆڕانکاری بەردەوام لە نرخی نەوتدا هەیە.

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا