بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە 12 کەس برینداربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل 12 کەس برینداربوون.

درەنگانی شەوی ڕابردوو لەڕێگەی قەرەداغ بۆ دێلێژە لە گوندی چەولگ، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل 12 کەس برینداربوون، کە لەنێوانیاندا ژمارەیەک منداڵ هەیە.

موقەدەم چۆمان نەجاح، بەڕێوەبەری هاتووچۆی قەرەداغ بە ترافیک ئێف ئێمی ڕاگەیاند، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ تیژڕەویی دەگەڕێتەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە تیژڕەوی و لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلێک بوو لەجۆری مازدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا