داوای دوورخستنەوەی پلاسخارت دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای گۆڕینی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات، ئەوەش بەبیانوی ئەوەی ناوبراو داوای دواخستنی هەڵبژاردنی كردووە.

خەلەف عەبدولسەمەد پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە میدیاكانی راگەیاند، هەڵبژاردن دوا ناخرێت لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و نابێت هیچ كەسێكی بیانی دەست لە كاروباری عێراق وەربدات.

بەڵێنیشیدا، پلاسخارت دووربخرێتەوە، چونكە پێیوایە دەستی وەرداوەتە كاروباری عێراق و ئاژاوە دروست دەكات.

لە چەند رۆژی رابردوشدا نوری مالكی رەخنەی توندی لە پلاسخارت گرت، بەوەی داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكان لە عێراق كردووە كە بڕیار لە مانگی 10ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

پێشتریش كۆمەڵێك هێزی سیاسیش كە بەرچاوترینیان ڕەوتی سەدری موقتەدا سەدرە، ماوەیەك بەر لە ئێستا بایكۆتی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان كرد، لە هەمانكاتدا دۆخی وڵاتیان بە نا ئارام و سەقامگیر وەسف كرد، بەڵام كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرایكرد وادەی كشانەوە لە هەڵبژاردن كۆتایی هاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا