عێراق و تورکیا ڕێکەوتن لەسەر دابەشکردنی ئاوی ڕوباری دیجلە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق و تورکیا و ڕێکەوتن لەسەر دابەشکردنی ئاوی ڕوباری دیجلە و، دامەزراندنی ناوەندێکی هاوبەشی لێکۆڵینەوە.

تورکیاو عێراق ڕێکەوتن هاوڕابوون لەسەر هەموو پرسەکان لەسەر پرۆتۆکۆلی ئاوی ڕوباری دیجلەو دامەزراندنی، ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی ئاوی هاوبەش لە نێوانیاندا.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، گفتوگۆی تەکنیکی نێوان هەردوو وڵات، لە ئەنقەرە بەردەوامە سەرجەم پرس و لێکۆڵینەوەکان دەربارەی ڕوباری دیجلە لە لایەن تورکیاوە چارەسەر کراون، ئاماژەی بەوەشدا بەم نزیکانە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی ئاوی هاوبەش دادەمەزرێنن، بۆ ئەوەی ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیاو عێراق لەسەر پرسی ئاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا